بەهۆی زیادبوونی توندوتیژیی چەکداری لە ئەمریکا ئەمساڵ ١٧ هەزار و ٧٣٧ کەس گیانیان لەدەستداوە
لە ئەمریکا توندوتیژی چەکداری و کوشتن بە چەکی ئاگرین بەربڵاوە و لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا ١٧ هەزار و ٧٣٧ کەس گیانیان لەدەستداوە.
ئەمڕۆ ڕۆژی "هۆشیاری توندوتیژی بە چەکی ئاگرین"ە لە ئەمریکا و بەداخەوە کارەساتی توندوتیژی چەکداری و کوشتن بە چەکی ئاگرین لەم وڵاتەدا زۆر زیادی کردووە و تەنها لە پێنج مانگی یەکەمی ئەمساڵدا ١٧ هەزار و ٧٣٧ کەس گیانیان لەدەستداوە، وە ١٤ هەزار و ٧٢٣ کەس بریندار بوون.
لە ماوەی ٥ مانگدا ١١٣ منداڵی نێوان ٠ بۆ ١١ ساڵ و ٦٤٢ منداڵی نێوان ١٢ بۆ ١٧ ساڵ بوونەتە قوربانی توندوتیژی چەکداری لە ئەمریکا.
هەروەها ١٨٩٤ منداڵ بەهۆی توندوتیژی چەکدارییەوە بریندار بوون.
بەهۆی توندوتیژیی چەکداری پۆلیسەوە 587 کەس گیانیان لەدەستداوە و 361 کەسیش برینداربوون.
بەپێی داتاکانی ئەرشیفی توندوتیژی بەدەمانچەی ئەمریکا، لە ساڵی ٢٠٢٢دا ٤٤ هەزار و ٣٦٢ کەس لە ئەنجامی توندوتیژی بە دەمانچە کوژراون کە هەزار و ٦٨٣یان منداڵ بوون و ٣٨ هەزار و ٥٩٢ کەسیش بریندار بوون.
ئەرشیفی توندوتیژی پێوەرەکانی نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی (FBI) بەکاردەهێنێت بۆ پێناسەکردنی "هێرشی چەکداری بەکۆمەڵ". لەسەر بنەمای ئەمەش هێرشە چەکدارییەکان کە لانیکەم ٤ کەس جگە لە هێرشبەرەکە گیانیان لەدەست دەدەن، بە "هێرشی چەکداری بەرفراوان" دادەنرێت.
گوڵان: سەردار خەلیل