ئیلۆن ماسک جارێکی دیكە بوو بە دەوڵەمەندترین کەسی جیهان

ئیلۆن ماسک جارێکی دیكە بوو بە دەوڵەمەندترین کەسی جیهان

 

 

ئیلۆن ماسک خاوەنی کۆمپانیای تویتەر و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای تێسلا جارێکی دیکە بوو بە دەوڵەمەندترین کەسی جیهان.

ئیلۆن ماسک خاوەنی کۆمپانیای تویتەر و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای تێسلا جارێکی دیکە نازناوی دەوڵەمەندترین کەسی جیهانی بەدەستهێنا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی یونایتد پرێس ئینتەرناشناڵ (UPI)، لەگەڵ دابەزینی بەهای پشکەکانی کۆمپانیای فەرەنسی کەلوپەلی لوکس (LVMH)  کە خاوەنەکەی بێرنارد ئارنۆڵتە لە بازرگانی پاریس، ئیلۆن ماسک جارێکی دیکە بووە دەوڵەمەندترین کەسی جیهان كە سامانەکەی ١٩٢ ملیار دۆلارە.

مانگی ڕابردوو پشکەکانی (LVMH) بە ڕێژەی 10% دابەزینیان بەخۆوە بینی.

بێرنارد ئارنۆڵت بە سامانەکەی ١٨٧ ملیار دۆلار لە پلەی دووەمدایە، جێف بیزوس خاوەنی کۆمپانیای ئەمازۆن کە سامانەکەی ١٤٤ ملیار دۆلارە، لە پلەی سێیەمی لیستی "دەوڵەمەندترین کەسانی جیهان"دایە.

بیل گەیتس خاوەنی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت لە پلەی چوارەمی ئەم لیستەدایە كە سامانەکەی ١٢٥ ملیار دۆلارە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top