ئیمارات دە لوبنانیی ئازاد کرد کە تۆمەتبار بوون بە ئەندامی حیزبوڵای لوبنان

ئیمارات دە لوبنانیی ئازاد کرد کە تۆمەتبار بوون بە ئەندامی حیزبوڵای لوبنان

 

 

ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی 10 لوبنانی ئازاد کرد کە نزیکەی دوو مانگ لەم وڵاتە دەستبەسەر کرابوون.

وه زاره تی ده ڕه وه ی لوبنان له هه ژماری خۆی له تۆڕی کۆمه ڵایه تی تویته ڕ بڵاویکرده وه، فواد شهاب دندن باڵیۆزی ئه و وڵاته له میرنشینە یەکگرتووه کانی عه ڕه بی ئازادکردنی 10 هاووڵاتیی لوبنانی ڕاگه یاند.

لەسەر بنەمای ئەمەش، ئەو کەسانەی كە ئازادکراون نزیکەی دوو مانگ پێش ئێستا لە ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی دەستگیرکراون.

عەبدوڵڵا بوحبیب، وەزیری دەرەوەی لوبنان، سوپاسی هاوتا ئیماراتییەکەی عەبدوڵڵا ئیبن زەید ئەلنەهیان و بەرپرسانی دیکەی ئەم وڵاتەی کرد بۆ هاوکاریکردنیان لەم بوارەدا.

هەروەها جەختی لە پەیوەندی برایانەی بەهێزی نێوان لوبنان و ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی کردەوە.

بەگوێرەی میدیا لوبنانییەکان، نزیکەی دوو مانگ لەمەوبەر ١٠ هاووڵاتیی ئەم وڵاتە لە میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەبی بە تۆمەتی ئەندامبوون لە حیزبوڵای لوبنان دەستبەسەر کراون.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

Top