بەهۆی لافاو سیزدە کەس گیانیان لەدەستدا
وەزارەتی بەڕێوەبردنی کارەساتەکانی حکوومەتی ئەفغانستان ئەمڕۆ ڕایگەیاند: لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا بەهۆی لافاو لە ناوچە جیاجیاکانی ئەفغانستان ١٣ کەس گیانیان لە دەست داوە و ٨ کەسی دیکەش بریندار بوون.
شفیعالله ڕەحیمی، وتەبێژی وەزارەتی بەڕێوەبردنی کارەسات ڕایگەیاند: پارێزگاکانی لغمان، پاکتیا، خوست، دایکندی، نەنگەرهار، مەیدان وەردک، قەندەهار، بغلان و غور لە سێ ڕۆژی ڕابردوودا شاهیدی لافاو و ڕووداوی کوشندە بوون.
لەو ڕووداوانەدا ٥٦ خانووی نیشتەجێبوون وێران بوون و سەدان هێکتار زەوی کشتوکاڵیش وێران بوون.
گوڵان: سەردارخەلیل