سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان : چەند گۆڕانکارییەکیان خستووەتە پرۆژەیاسای بودجەی فیدراڵی، کە پێشێلکاریین بەرامبەر بەو رێککەوتنەی پێشتر کردوومانە
مەسرور بارزانی رای گەیاند گرووپێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، چەند گۆڕانکارییەکیان خستووەتە پرۆژەیاسای بودجەی فیدراڵی، کە پێشێلکاریین بەرامبەر بەو رێککەوتنەی پێشتر کردوومانە.
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە هەژماری خۆیدا لە (تویتەر) بڵاوی كردەوە گرووپێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، چەند گۆڕانکارییەکیان خستووەتە پرۆژەیاسای بودجەی فیدراڵی، کە پێشێلکاریین بەرامبەر بەو رێککەوتنەی پێشتر لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیران و حکوومەتەکەی کردوومانە.
سەرۆكی حكوومەت ئەوەشی نووسیوە كە ئەو رێککەوتنە بناغەیە بۆ هەماهەنگیی هەولێر و بەغدا، دەبێ هەموولا ڕێزی لێ بگرن.