ئەمساڵ لە ئەمریکا ١٤ هەزار و ٦٠٠ کەس لە هێرشە چەکدارییەکان کوژراون

ئەمساڵ لە ئەمریکا ١٤ هەزار و ٦٠٠ کەس لە هێرشە چەکدارییەکان کوژراون

لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا ١٤ هەزار و ٦٠٠ کەس لە کاتی هێرشە چەکدارییەکان لە ئەمریکا کوژراون کە ٩٣ کەسیان منداڵن.

لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا ١٤ هەزار و ٦٠٠ کەس بەهۆی توندوتیژی بە چەکەوە لە سەرانسەری ئەمریکا کوژراون.

بەپێی ئاماری ئەرشیفی توندوتیژیی چەک (GVA) کە ڕووداوەکانی پەیوەست بە هێرشە چەکدارییەکان لە ئەمریکا کۆدەکاتەوە، لەم ساڵدا ١٩٩ تەقەی بەکۆمەڵ لەو وڵاتە ڕوویانداوە.

لەم تەقەکردنانەدا ١٤ هەزار و ٦٠٠ کەس گیانیان لەدەستداوە کە ٥٢١ گەنج و ٩٣ منداڵن.

هەروەها ٤٨٧ کەس بە توندوتیژی چەکداری لەلایەن پۆلیسی ئەم وڵاتە کوژراون.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top