بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێك 10 كەس گیانیان لەدەستدا

بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێك 10 كەس گیانیان لەدەستدا

لەئەنجامی کەوتنەخوارەوەی ئۆتۆمبیلێک لە بناری شاخ لە پارێزگای ڕیمای یەمەن، ١٠ کەس گیانیان لەدەستدا و ٣ کەسیش برینداربوون.

بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکەوە لە ناوچەی شیبوب کە دەکەوێتە شاری کسمە سەر بە پارێزگای ڕیمای یەمەن، ١٠ کەس گیانیان لەدەستدا و ٣ کەسیش بە سەختی برینداربوون.

بەپێی سەرچاوە ناوخۆییەکان، بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی نزیک.

لەسەر بنەمای ئەمەش ڕەنگە ئەو لافاوەی کە بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە دروست بووە بووەتە هۆی ئەم ڕووداوە هاتوچۆیە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top