سکرتێرى گشتیى YNDK پیرۆزبایى لە بەرپرسى نوێى مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگاى هەولێرى PDK دەکات

سکرتێرى گشتیى YNDK پیرۆزبایى لە بەرپرسى نوێى مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگاى هەولێرى PDK دەکات

 پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ ٤ / ٥ / ٢٠٢٣، سكرتێری گشتیی YNDK سەردانی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگاى هەولێرى پارتى دیموکراتى كوردستان-یان كردو، پیرۆزباییان لە بەرپرسى  نوێ و جێگرانى بەرپرس و ستافى نوێى مەکتەب کرد و هیواى سەرکەوتنیان بۆ خواستن لە ئەرک و کارى داهاتوویاندا.

 پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ پێنجشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK بەیاوەری هەڤاڵان (د. شاخەوان خالید کارگێڕى مەکتەبى سیاسى و قەهار تاهیر سەعید ئەندامى مەکتەبى سیاسى و فاخیر نانەکەلى و زوبێر عومەر کارگێڕانى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییەکانى YNDK)، سەردانی بارەگای مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگاى هەولێرى پارتى دیموکراتى كوردستان-یان لە شارى هەولێر كرد و، بەگەرمی لەلایەن بەڕێزان (سەربەست لەزگین ئەندامى مەکتەبى سیاسى و بەرپرسى مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگاى هەولێرى PDK و ئارى نانەکەلى یاریدەدەرى بەرپرسى مەکتەب و فارس قادر بەرپرسى مەکتەبى پەیوەندییەکان و کارگێڕو ئەندامانى مەکتەب)ەوە پێشوازییان لێكرا و، لەدیدارێکى برایانەدا سکرتێرى گشتیى YNDK بەناوى خۆى و سەرکردایەتیى YNDK پیرۆزبایى دەستەکاربوونى لە بەرپرسى نوێى مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگاى هەولێر پارتى دیموکراتى کوردستان و جێگران و ستافى نوێى مەکتەب کردو هیواى سەرکەوتنى بۆ خواستن لە ئەک و کارى داهاتوویاندا، لەلایەن خۆیەوە بەرپرسى مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگاى هەولێرى PDK خۆشحاڵى خۆى بۆ ئەو سەردانەى شاندى YNDK دەبڕى و سوپاسى سکرتێرى گشتیى و سەرکردایەتیى YNDK ى کرد.

 هەر لە دیدارەکەدا باسیان لە رەوشى سیاسى کوردستان و دواپێشڤەچوون و پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكەو کرد و، جەختیانكردەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی گەلى كوردستان بە تەواوى پێکهاتە نەتەوەیى و ئایینییەکان و لایەنە سیاسییەکان لەو گۆڕانكارییانەی كە دێنە پێشەوەو یەكێتی و یەكدەنگی گەلى كوردستان لەو گۆڕانكارییانەدا بەفاكتەری سەرەكی سه‌ركه‌وتنى گەلی كوردستان وەسفكرا.

 هەر له‌ دیدارەكەدا جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.

Top