مەسرور بارزانی: حکوومەت ئامادەیە بۆ جێبەجێکردنی فەرمانی جەنابی سەرۆک بارزانی بۆ دامەزراندنی ناوەندی کاروباری کوردانی فەیلی لە هەولێر

مەسرور بارزانی: حکوومەت ئامادەیە بۆ جێبەجێکردنی فەرمانی جەنابی سەرۆک بارزانی بۆ دامەزراندنی ناوەندی کاروباری کوردانی فەیلی لە هەولێر

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێكدا كە لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تویتەر) بڵاوی كردووەتەوە، رای گەیاندووە كە حکوومەت ئامادەیە بۆ جێبەجێکردنی فەرمانی جەنابی سەرۆک بارزانی بۆ دامەزراندنی ناوەندی کاروباری کوردانی فەیلی لە هەولێر.

سەرۆكی حكوومەت نووسیویەتی: "بە بۆنەی کۆتاییهاتنی یەکەمین کۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتیی جینۆسایدی گەلی کوردستان - جینۆسایدی کوردی فەیلی، کە بە دەستپێشخەری و لە ژێر سەرپەرشتی جەنابی سەرۆک بارزانی ئەنجام درا، سوپاسی ڕێکخەرانی کۆنفرانس و بەشداربووانی دەکەم کە بە توێژینەوە بەنرخەکانیان لەم کۆنفرانسەدا بەشدار بوون."

مەسرور بارزانی هەروەها دووپاتی كردووەتەوە: "ئامادەیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ جێبەجێکردنی فەرمانی جەنابی سەرۆک بارزانی بۆ دامەزراندنی ناوەندێک بۆ کاروباری کوردانی فەیلی لە هەولێر دەردەبڕین."

Top