سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و جێگرى يه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران، دۆخى وڵات تاوتوێ ده‌كه‌ن

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و جێگرى يه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران، دۆخى وڵات تاوتوێ ده‌كه‌ن

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2023/5/2 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ به‌ڕێز محسن ئه‌لمه‌نده‌لاوى، جێگرى يه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق كرد.

له‌ ديدارێكدا ده‌رباره‌ى دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سياسيى وڵات، كار و به‌رنامه‌ى حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق، بابه‌تى پرۆژه‌ياساى بودجه‌ى گشتيى عێراق و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، بيروڕايان گۆڕييه‌وه‌.

هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى هاريكاريى نێوان لايه‌نه‌ سياسييه‌كانى عێراق بۆ تێپه‌راندنى سه‌ختييه‌كان و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و پاراستنى سه‌قامگيريى سياسيى وڵات، هه‌روه‌ها جه‌ختيان له‌ پێويستى و گرنگيى په‌سه‌ندكردنى ياساى بودجه‌ى گشتيى عێراق و جێبه‌حێكردنى كارنامه‌ى حكوومه‌ت كرده‌وه‌.

چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، لايه‌نێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌ بوو.

Top