کەشتییەکی هەڵگری دانەوێڵە لە ئۆکرانیا گەیشتە یەمەن

کەشتییەکی هەڵگری دانەوێڵە لە ئۆکرانیا گەیشتە یەمەن

 

بەرنامەی خۆراکی جیهانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەیاننامەیەکدا لە هەژماری تۆڕی کۆمەڵایەتی خۆیدا ڕایگەیاند: کەشتییەک کە دانەوێڵەی لە ئۆکرانیا هەڵگرتبوو کە لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ڕێڕەوی دانەوێڵەی دەریای ڕەشەوە لە بەندەری ئۆدێسا بەڕێکەوتبوو، گەیشتە یەمەن.

لەم بەیاننامەیەدا هاتووە، لە چوارچێوەی ڕێکەوتنی ڕێڕەوی دانەوێڵەی دەریای ڕەشدا، ٥٠٠ هەزار تۆن گەنم لە ڕێگەی ١٨ کەشتییەوە گواستراوەتەوە بۆ سەرتاسەری جیهان.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ڕێککەوتنی ڕێڕەوی دانەوێڵەی دەریای ڕەش لە نێوان تورکیا، ئۆکرانیا، ڕووسیا و نەتەوە یەکگرتووەکان لە ٢٢ی تەمووزی ٢٠٢٢ لە ئەستەنبوڵ واژۆ کراوە.

ستیفان دوجاریک، وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان لە 18ی ئازاردا ڕایگەیاند، دەستپێشخەری دانەوێڵەی دەریای ڕەش کە لە 22ی تەمموزی 2022 لە ئەستەنبوڵ واژۆ کرا، درێژکراوەتەوە، ئێمە سوپاسی حکومەتی تورکیا دەکەین بۆ پاڵپشتی دیپلۆماسی و ئۆپەراسیۆنی بۆ ئەم دەستپێشخەرییە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top