بەهۆی داڕمانی بەنداوەک لە یەمەن چوار كەس گیانیان لەدەستدا
بەهۆی داڕمانی بەنداوێکی پارێزگای محویت لە باکووری یەمەن کە لەژێر کۆنترۆڵی میلیشیا حوسییەکاندایە، ٤ کەس گیانیان لەدەستدا.
عادل عیسا، بەڕێوەبەری دەستەی بەرگری شارستانی میلیشیاکانی حوسییەكان لە پارێزگای محویت ڕایگەیاند، بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ و داڕمانی بەنداوێک لەم پارێزگایە ٤ کەس گیانیان لەدەستداوە.
عیسا گوتیشی: بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ و لافاوەوە مزگەوتێک ڕووخا و بەشێک لە خانووەکانی نزیک بەنداوەکە زیانیان بەرکەوت.
لە ناوەڕاستی مانگی ئازاری ئەمساڵەوە بارانبارینی بەخوڕ لە یەمەن دەستیپێکرد و کاریگەری نەرێنی لەسەر ژیانی هەزاران خێزان بە تایبەت خەڵکی ئاوارە هەبووە.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیدارەی کەمپی پەنابەرانی یەمەن کە ٢٥ی ئادار بڵاوی کردۆتەوە، لە ماوەی ١٠ ڕۆژی ڕابردوودا ٩ هەزار و ١٢٠ بنەماڵە بەهۆی باران و لافاو لە شاری مەریب زیانیان بەرکەوتووە.
گوڵان: سەردار خەلیل