سەرۆک بارزانی پێشوازی لە جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری پلاندانانی عێراق دەکات

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری پلاندانانی عێراق دەکات


ڕۆژی دووشەممە 1ی ئایاری 2023 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز محەمەد عەلی تەمیم جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری پلاندانانی عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و پلانەکانی حکوومەتی عێراقی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی هاووڵاتیان لە شوێنە جیاجیاکانی عێراق تاوتوێ کران.

Top