بەهۆی تەقینەوەی تانکەرێکی سووتەمەنی سێزدە کەس گیانیان لەدەستدا

بەهۆی تەقینەوەی تانکەرێکی سووتەمەنی سێزدە کەس گیانیان لەدەستدا

لە ئەنجامی تەقینەوەی تەنکەرێکی سووتەمەنی لە ویلایەتی پلاتۆ لە نەیجیریا، ١٣ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٠ کەسیش بریندار بوون.

ئەلفرێد ئالابۆ، بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکانی پۆلیسی ویلایەتی پلاتۆی نەیجیریا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: لە ئەنجامی تەقینەوەی تانکەرێکی سووتەمەنی لە وێستگەیەک لەسەر ڕێگای بائوچی-جۆست لە ویلایەتی نەیجیریا 13 کەس گیانیان لەدەستدا و 10 کەسیش برینداربوون.

ئاماژەی بەوەشکرد، تەقینەوەکە لەکاتی بەتاڵكردنی سووتەمەنیدا ڕوویداوە.

ئالابۆ گوتی: کە لەم تەقینەوەیەدا ٢٨ دوکان و ٨ ئۆتۆمبێل سووتاون و ئاماژەی بەوەشکرد، كە خانووەکانی نزیکیش زیانیان بەرکەوتووە.

هەروەها نیگەرانی خۆی دەربڕی لە ئەگەری زیادبوونی ژمارەی مردووان.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

Top