وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده: هه‌ر قوتابییه‌ك ده‌ستدرێژی بكاته سه‌ر مامۆستا و چاودێران سزا ده‌درێت
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ژماره‌یه‌ك بڕیاری نوێ بۆ كاتی بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی نیشتمانی پۆله‌كانی 9ی بنه‌ڕه‌تی و 12ی ئاماده‌یی ده‌رده‌كات.
له فه‌رمانێكی وه‌زاریی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه: پێویسته ستافی چاودێران له هۆڵه‌كانی تاقیكردنه‌وه كه‌شێكی گونجاو بۆ قوتابیان دروستبكه‌ن و له به‌رامبه‌ریشدا هه‌ر قوتابییه‌ك ده‌ستدرێژی بكاته سه‌ر مامۆستا و چاودێران، رووبه‌ڕووی سزای یاسایی ده‌كرێته‌وه و له تاقیكردنه‌وه‌كانیش بێبه‌ش ده‌كرێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی فه‌رمانه‌كه‌دا جه‌خت كراوه‌ته‌وه، به‌ر له چوونه ناو هۆڵی تاقیكردنه‌وه، سه‌رجه‌م قوتابییان ده‌پشكنرێن و بردنه‌ژووره‌وه‌ی هه‌موو جۆره ئامێرێكی ئه‌لیكترۆنی بۆ ناو هۆڵی تاقیكردنه‌وه قه‌ده‌غه‌یه و دوای تاقیكردنه‌وه‌ش پرسیار و په‌ڕه‌ی سۆما له قوتابییان وه‌رده‌گیرێته‌وه و دوای كۆتاییهاتنی تاقیكردنه‌وه‌ش، هیچ مامۆستایه‌ك بۆی نییه وه‌ڵامی پرسیاره‌كان بڵاوبكاته‌وه.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، له ئه‌گه‌ری وێنه‌گرتنی پرسیاره‌كان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ئه‌وا نمره‌ی قوتابییه‌كه راده‌گیرێت، چونكه پرسیاره‌كان و لاپه‌ڕه‌ی سۆما كۆدی تایبه‌ت به قوتابیی له‌سه‌ره و ناوی قوتابی به ئاسانی ئاشكرا ده‌بێت.