لە پەیوەندییەکى تەلەفۆنیدا :  سکرتیرى گشتیى YNDK جەژنە پیرۆزە لە جێگرى سەرۆکى پارتى نەتەوەیى سودان دەكات

لە پەیوەندییەکى تەلەفۆنیدا :   سکرتیرى گشتیى YNDK جەژنە پیرۆزە لە جێگرى سەرۆکى پارتى نەتەوەیى سودان دەكات

 

 

 ئێوارەى ڕۆژى، ٢٣ / ٤ / ٢٠٢٣ ، سکرتیرى گشتیى YNDK لە رێى پەیوەندى تەلەفۆنى پەیوەندى بە جێگرى سەرۆکى پارتى نەتەوەیى سودان کرد و، وێڕاى هەواڵپرسین, بەبۆنەى جەژنى رەمەزانى پیرۆزەوە پیرۆزبایى لە جێگرى سەرۆکى پارتى نەتەوەیى سودان کرد و، هیواى سەرکەوتنى بۆ خواست، هەروەها نیگەرانى خۆى سەبارەت بە رەوشى سودان بەڕێزیان راگەیاند.

 ئێوارەى ڕۆژى یەکشەممە غەفوور مەخموورى سکرتێرى گشتیى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK پەیوەندییەکى تەلەفۆنى لەگەڵ خاتوو (د. مریەم مەنسورە سادق مەهدى جێگرى سەرۆکى پارتى نەتەوەیى سودان و وەزیرى دەرەوەى پێشووى سودان) ئەنجامدا و، وێڕاى هەواڵپرسین، بەبۆنەى جەژنى رەمەزانى پیرۆزەوە، پیرۆزبایى لە جێگرى سەرۆک و سەرکردایەتیى پارتى نەتەوەیى سودان کردو هیواى تەندروستییەکى باش و سەرکەوتنى خواستن و، رۆڵى پارتى نەتەوەیى سودان-ى لە رەوشى سیاسى سودان و قوڵکردنەوەى گیانى لێبوردەیى لە کۆمەڵگەى سودان بەرز نرخاند و، هیواى خواست کەوا رۆڵ ببین لە خاوکردنەوەى گرژییەکان و راگرتنى شەڕى ناوخۆیى سودان و، نیگەرانى خۆى سەبارەت بە رەوشى ئەم دواییەى سودان بە بەڕێزیان راگەیاند.

 جێگرى سەرۆکى پارتى نەتەوەیى سودان لەلایەن خۆیەوە سوپاس و سڵاوو رێزى خۆیان و سەرکردایەتیى پارتى نەتەوەیى سودان-ى بە سکرتیرى گشتیى YNDK راگەیاندو، سوپاسى ئەو پەیوەندى و بەسەرکردنەوەیەى سکرتیرى گشتیى YNDK ى کردو هیواى تەمەن درێژى و تەندروستییەکى باشى بۆ خواست، جەختیکردەوە سەر ئەوەى کە وەک هەمیشە لە هەوڵدان بۆ راگرتنى شەڕو خاوکردنەوەى گرژییەکانى نێوان لایەنە ناکۆکەکانى سودان.

 هەر لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا؛ هەردوو لا جەختیانکردەوە سەر پێشڤەبردن و پتەوكردنی پەیوەندی نێوان هەردوولا لەپێناو خورتکردنى پەیوەندى دۆستانەى نێوان هەردوو گەلى کوردستان و سودان.

Top