سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی بڵاو كردەوە
مەسرور بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان، پەیامێكی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو كردەوە.
ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەكەیە:-
بەبۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم ، بەتایبەتی پیرۆزبایی لە پێشمەرگە قارەمانەکان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و کەس وکار و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان دەکەم. هیوادارم لە خۆشی و شادی و کەشێکی ئارامدا ڕۆژانی جەژن بەسەر ببەن.
بە ئومێدی ئەوەی ئەم جەژنە، ببێتە مایەی خۆشی و خۆشگوزەرانی و پەرەپێدانی ئاشتەوایی و تەبایی لە نێوان گشت پێکهاتەکانی گەلی کوردستان و سەقامگیربوونی ئاشتی و ئارامی لە جیهان.
جەژنتان پیرۆز بێت و هەمیشە لە خۆشیدا بن.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان