ژمارەی قوربانیانی هێرشی سوپای میانمار بۆ سەر گوندێک گەیشتە ١٦٣ کەس

ژمارەی قوربانیانی هێرشی سوپای میانمار بۆ سەر گوندێک گەیشتە ١٦٣ کەس

 

 

ژمارەی قوربانیانی هێرشی ئاسمانی سوپای میانمار بۆ سەر ئەو شوێنەی کە مەراسیمێکی تێدا بەڕێوەدەچوو لە گوندی "پا زی گی" بۆ ١٦٣ کەس زیادی کرد.

ژمارەی قوربانیانی هێرشی ئاسمانی سوپای میانمار بۆ سەر شوێنی سازدانی مەراسیمێک لە گوندی "پا زی گی" لە شاری زاگاین کە بەرهەڵستکارانی حکوومەتیش لەنێو بەشداربووان ئامادەبوون، گەیشتە ١٦٣ کەس .

ماڵپەڕی هەواڵی "میانمار ناو"، لە ڕاپۆرتێکدا کە لە زاری دانیشتوانی پازی گییەوە بڵاویکردووەتەوە، ڕایگەیاندووە، ٧٨ کەس لە قوربانییەکان پیابوون و ٢٢ کەسیان ژن و ٢٣ کەسیش منداڵبوون و تا ئێستا ناسنامە و ڕەگەزی ٣٥ کەسیش دیار نییە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە لە کۆی ٥٠ بریندار ٥ کەسیش كەلەو نەخۆشخانەیە خەوێندرابوون گیانیان لەدەستداوە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top