بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی پۆلیس چوار کەس کوژران

بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی پۆلیس چوار کەس کوژران

پۆلیسی پاکستان ئەمڕۆ ڕایگەیاند، لە ئەنجامی تەقینەوەیەک کە ئۆتۆمبێلێکی سەر بە هێزەکانی پۆلیسی کردە ئامانج لە شاری کویتە لە باشووری ڕۆژئاوای ئەم وڵاتە، چوار کەس گیانیان لەدەستدا و شەش کەسی دیکەش برینداربوون.

بەرپرسی باڵای ئەمنی ناوچەی کویتە بڵاویکردەوە: تا ئێستا، کوژرانی چوار کەس لە تەقینەوەکەدا پشتڕاستکراوەتەوە و ئامانجەکە ئۆتۆمبێڵی پۆلیس بووە .

کەناڵی Geo News پاکستان هەروەها بڵاویکردەوە: لە نێو قوربانیانی ئەم تەقینەوەیە کە لانیکەم پانزە کەس برینداری لێکەوتەوە، کچێک بچووکیش هەیە.

به پێی ئه م ڕاپۆرته ، ته قینه وه که زیانی زۆری به ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیلی ئه و ناوچه یه گەیاندووە که ته قینه وه که  لێ ڕوویداوه .

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top