قەدەغەکردنی چوونە ژوورەوەی ئۆتۆمبێلی هەڵگری چەکی قورس بۆ ناو پایتەختی سۆماڵ

قەدەغەکردنی چوونە ژوورەوەی ئۆتۆمبێلی هەڵگری چەکی قورس بۆ ناو پایتەختی سۆماڵ

سەرۆک کۆماری سۆماڵ، هاتنی ئۆتۆمبێلی هەڵگری چەکی قورس بۆ ناو پایتەختی وڵاتەکەی قەدەغە کرد.

حەسەن شێخ مەحمود، سەرۆکی سۆماڵ ڕایگەیاند، بەهۆی هۆکاری ئەمنیەوە هاتنی ئۆتۆمبێلی هەڵگری چەکی قورس بۆ شاری مۆگادیشۆی پایتەختی ئەم وڵاتە قەدەغە کردووە.

بە وتەی ناوبراو، ئۆتۆمبێلە سەربازی و فەرمییەکانیش پێش چوونە ناو شارەکە پشکنینیان بۆ دەکرێت.

هەروەها دەستپێکی قەدەغەکردنی بازرگانی و هاوردەکردنی کەرەستە و جلوبەرگی سەربازیی لەم وڵاتە ڕاگەیاند.

پێویستە بگوترێ لە هەمان کاتدا کە ئۆپراسیۆنەکانی دژ بە گروپی تیرۆریستی ئەلشەباب لەم وڵاتەدا بەردەوامە، ئەم گروپە تیرۆریستییە بەردەوامە لە بەئامانج گرتنی ناوەندەکانی شارەکان.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top