سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پرسەنامەیەک ئاراستەی نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆڵەندا دەکات

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پرسەنامەیەک ئاراستەی نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆڵەندا دەکات

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی دایکی زیاد رەئوف، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆڵەندا، پرسەنامەیەک ئاراستەدەکات.

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی هاوخەمی خۆی بۆ زیاد رەئوف دەردەبرێت و لە پرسەنامەکەدا هاتووە، " بە داخەوە هەواڵی كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو  (ساجیدە خان)ی دایکی بەڕێزتانم بیست. پرسە و سەرەخۆشیتان لێدەکەم و هاوبەشی خەمتانم".

دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

بەڕێز  زیاد ڕەئوف، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆڵەندا

بە داخەوە هەواڵی كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو  (ساجیدە خان)ی دایکی بەڕێزتانم بیست. پرسە و سەرەخۆشیتان لێدەکەم و هاوبەشی خەمتانم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بكات و ئارامی و دڵنەواییش بە ئێوە ببەخشێت.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

Top