بەڕێوەبەری گشتی ژمارەیەک هۆڵی تاقیکردنەوە بۆ هەڵسەنگاندنی زمانی کوردی بەسەر دەکاتەوە
![بەڕێوەبەری گشتی ژمارەیەک هۆڵی تاقیکردنەوە بۆ هەڵسەنگاندنی زمانی کوردی بەسەر دەکاتەوە](https://gulanmedia.com/public/images/posts/20230404190539_original_10.jpg )
بەمەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربوون لەچۆنیەتی بەرێوەچوونی تاقیکردنەوەکانی بۆ هەڵسەنگاندنی زمانی کوردی مامۆستا (لقمان سعید صدیق) بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر بەیاوەری یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر و یاریدەدەری بەڕیوەبەری سەرپەرشتیکردن , سەبارەت بە تاقیکردنەوە و هەڵسەنگاندن بۆ بابەتی زمانی کوردی بۆ پۆلی پێنجەمی بنەڕەتی لە قوتابخانە ناحکومی و خۆماڵی و نێو دەوڵەتییەکان قوتابخانەکانی , میدیای نێو دەوڵەتی , ڕۆنای بنەڕەتی ناحکومی , کامبریجی نێو دەوڵەتی پایتەخت , ژیاری ئایندەی ئینگلیزی بنەڕەتی , فاخیر مێرگەسۆری سابیس, بەسەرکردەوە و هیوای سەرکەوتنی بۆ قوتابیان خواست و دەستخۆشی لە مامۆستایان و چاودێران کرد، بەلێنیی دا کە بەردوام بن لەخزمەت کردنی سێکتەری پەروەردە لەسنوری بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر .