لافاو لە پارێزگای سغد لە باکووری تاجیکستان زیانێکی زۆری دارایی بەجێهێشتووە.

لافاو لە پارێزگای سغد لە باکووری تاجیکستان زیانێکی زۆری دارایی بەجێهێشتووە.

زیانی زۆری لافاو لە تاجیکستان

 

 

بەهۆی بارانبارینێکی زۆر و ڕوودانی لافاو لە ناوچە جیاجیاکانی پارێزگای سغد لە باکووری تاجیکستان، زیانێکی دارایی گەورە بە دانیشتوانی ئەم ناوچەیە کەوتووە.

لیژنەی باری نائاسایی تاجیکستان بڵاویکردەوە، ئەو لافاوەی ئێوارەی دوێنێ ڕوویدا زیانی بە خانووی نیشتەجێبوون و دامەزراوەی ئاژەڵداری و ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیان گەیاندووە.

هەروەها بەهۆی ئەم لافاوەوە بەشێک لە ڕێگا سەرەکییەکان بەشێوەیەکی بەرچاو وێرانبوون، لیژنەی فریاکەوتنیش دەستی بە کاروچالاکییەکانی کردووە بەمەبەستی هاوكاری كردنی لێقەوماوانی لافاوەکە و دیاریکردنی بڕی زیانەکانی ئەو ناوچانە.

تا ئێستا هیچ ڕاپۆرتێک سەبارەت بە زیانە گیانییەکانی ئەم ڕووداوە بڵاو نەکراوەتەوە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top