سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان تاوانەکەی جندرێس سەركۆنە دەکات

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان تاوانەکەی جندرێس سەركۆنە دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێكدا، تاوانەکەی جندرێسی سەركۆنە كرد و داوای له‌ لايه‌نه‌ به‌رپرسه‌كانى ناوچه‌كه‌ كرد، تاوانكاران بدۆزنه‌وه‌ و به‌ سزاى ياسايى خۆیان بگه‌يه‌نن.

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان لە راگەیەندراوێکدا، به‌ توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و تاوانكارييه‌ ده‌كات كه‌ ئێواره‌ى دوێنێ دووشه‌ممه‌ له‌ شارى جندرێس له‌ سووريا له‌ كاتى داگيرساندنى ئاگرى نه‌ورۆزدا ده‌رهه‌ق به‌ چه‌ند هاووڵاتييه‌كى كورد ئه‌نجام درا و تيايدا چوار كه‌س گيانيان له‌ ده‌ست دا.

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رای گەیاندووە كە له‌ كاتێكدا پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ و كه‌سوكارى قوربانييان ده‌كه‌ن و هاوسۆز و هاوخه‌ميانن، داواش له‌ لايه‌نه‌ به‌رپرسه‌كانى ناوچه‌كه‌ ده‌كەن تاوانكاران بدۆزنه‌وه‌ و به‌ سزاى ياسايى بگه‌يه‌ندرێن و ڕێگه‌ له‌ دووباره‌بوونه‌ى تاوانكاريى وا بگيرێت.

Top