سـەرۆك بـــارزانــی پەیامێكی بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی نەورۆز بڵاو كردەوە

سـەرۆك بـــارزانــی پەیامێكی بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی نەورۆز بڵاو كردەوە

سەرۆك مەسعود بارزانی، بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی نەورۆز، پەیامێكی بڵاو كردەوە و پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و هەموو كوردستانیان دەكات.

ئەمڕۆ دووشەممە 20/3/2023، سەرۆك بارزانی پەیامێكی بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی نەورۆز بڵاو كردەوە و دەڵێت: "بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی 2723ی كوردی، پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و هەموو كوردستانیانی خۆشەویستی ناوەوە و دەرەوەی وڵات دەكەم، هیوای ئاشتی و ئارامی بۆ هەموو لایەك دەخوازم."

Top