مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکی وەزیرانی فیدرال و شاندێکی یاوەری کرد.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکی وەزیرانی فیدرال و شاندێکی یاوەری کرد.

ئەمڕۆ سێشەممە 14/3/2023، لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکی وەزیرانی فیدرال و شاندێکی یاوەری کرد.

پاشان لە کۆبوونەوەیەکدا، سەرۆکی حکوومەت ئاماژەی بەوەدا کە کەشێکی ئەرێنی و هەوڵدانێکی جیددی هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ، گوتیشی: "ئەگەر نیاز و ویست و ئیرادە هەبێت ، دەکرێ هەموو کێشەکان چارەسەر بکرێن".

سەرۆکی حکوومەت سوپاسی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵی کرد بۆ کارکردن لە سەر چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان، بەتایبەتی ستایشی پەسەند کردنی پڕۆژە یاسای بودجەی فیدراڵی کرد کە بە هاوکاری وهەماهەنگی لە نێوان حکوومەتی هەرێم و حکوومەتی فیدراڵ ئامادە کرا، هیواشی خواست ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیش، لە نزیکترین کاتدا پڕۆژە یاساکە وەکو خۆی پەسەند بکات.

هەروەها سەرۆکی حکوومەت دەستخۆشی لە سەرۆک وەزیران و کابینەی حکوومەتی عێراقیش کرد بۆ تەواوکردنی ڕێکارەکانی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە، بەو هیوایەی ببێتە دەستپێکێک بۆ کەمکردنەوەی ئازارەکانی دانیشتووانی هەڵەبجە .

لای خۆیەوە سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ، جەختی لەوە کردەوە کە دەرفەتێکی باش و ئارەزوو ویستێکی بەهێزمان هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لە چوارچێوەی دەستوور و ڕێککەوتنی لایەنەکان بۆ پێکهێنانی حکوومەت.

لە کۆبوونەوەکەدا کە لە کەشێکی دۆستانەدا بەڕێوەچوو، گفتوگۆ لەبارەی چەندین تەوەر کرا لەوانە، گرنگیی ئامادەکردنی هەردوو پڕۆژە یاسای دادگای باڵای فیدراڵ و یاسای نەوت و گاز، جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال وەکو خۆی و دەرچوونی هێز و میلیشیا چەکدارەکان و ئاساییکردنەوە و ئاوەدانکردنەوی ناوچەکە، قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی دەستی ڕژێمی بەعس بەپێی دەستوور، بەتایبەتی بنەماڵە و کەس و کاری شەهیدانی کیمیاباران و ئەنفالکراوان و هەروەها پەرەپێدانی هەماهەنگیی لە نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق لە پێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان.

Top