سەرۆک بارزانی لەگەڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق کۆبۆوە

سەرۆک بارزانی لەگەڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق کۆبۆوە


ڕۆژی چوارشەممە 8ی ئاداری 2023 لە شاری هەولێر سەرۆک مەسعود بارزانی لەگەڵ بەڕێز فائق زێدان سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق کۆبۆوە.
لەو دیدارەدا هەردوولا بیروڕایان لەبارەی بەدیهاتنی سەقامگیری و پابەندبوون بە دەستوور و قووڵکردنی چەمکی هاوبەشی ئاڵوگۆڕ کرد.
هەر لەو دیدارەدا ڕۆشنایی خرایە سەر ڕێککەوتنی نێوان لایەنە سیاسییەکان و جێبەجێکردنی بەرنامەکانی حکوومەتی عێراق. هەروەها جەختیش لە هەماهەنگی و پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و دەستەڵاتی دادوەری و دامەزراوەکانی تری عێراقی فیدڕاڵ کرایەوە.

Top