سەرۆک بارزانی بە بۆنەی ڕۆژی هەشتی مارس پەیامێک بڵاودەکاتەوە

سەرۆک بارزانی بە بۆنەی ڕۆژی هەشتی مارس پەیامێک بڵاودەکاتەوە

ڕۆژی چوارشەممە 8ی مارس / ئاداری 2023 سەرۆک مەسعود بارزانی بەبۆنەی ڕۆژی هەشتی مارس لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تویتەر پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە.
دەقی تویتی سەرۆک بارزانی؛
هەشتی مارس لە هەموو ئافرەتانی کوردستان و عێراق و جیهان پیرۆز دەکەم و هیوای بەختەوەری و سەرفیرازییان بۆ دەخوازم.
پێزانینم بۆ ڕۆڵ و قوربانیدانی ئافرەتانی کوردستان لە شۆڕش و خەبات و ئازادیخوازیی گەلی کوردستان هەیە.

Top