خوێندنەوە لەوەی ئاسان
تەبلێتە كتێب خوێنەكان دەرگایەكی نوێیان لە خوێندنەوەدا كردەوە، ئیدی خوێندنەوەیان لە بازنەی كلاسیك هێنایە دەر بۆ خوێندنەوەی دیجیتالی. خوێنەر پێویستی بەوە نییە سەدان كتێب لە كتێبخانەكەی دا رابگرێ، ئامێرێكی Kindleی ئامازۆن بەسە بۆ هەڵگرتنی كتێبخانەیەكی هەزاران كتێبی. كتێبەكان هەر وەك كتێبی ئاسایی بە پەنجەی دەست لاپەڕەكانی هەڵدەدەیەوە. ئێستا ئامێرۆكەی SK SYUKUYU خوێندنەوەی لەوەش ئاسانتر كردووە. ئەو ئامێرۆكەیە دوو پارچەیە یەكیان وەك تۆقەیەكی بچووكی پرچ بە تەبلێتەوەكەوە دەنووسێت. ئەوەی دیكە وەك ریمۆت كۆنترۆڵێك سوودی لێوەردەگیردرێت، دەكرێت بەهۆی ریمۆ كۆنترۆڵەكە لاپەڕەی كتێبە دیجیتالییەكە بگۆڕی و سەرو خواری پێبكەی و لەو شوێنەی مەبەستتە رابیبگری. دەكرێت بۆ ئەوەی چاوەكانت كێشەیان بۆ نەیەتە پێش كتێبخوێنەكە لەخۆت دوور رابگری. یەكجار شەحنی بكەوە بۆ مانگێك بەسە.