خوێندکارێکی فەرەنسی بە چەقۆ مامۆستاکەی خۆی کوشت

خوێندکارێکی فەرەنسی بە چەقۆ مامۆستاکەی خۆی کوشت

 

سەرچاوە فەرەنسییەکان باس لەوە دەکەن کە مامۆستایەک لەلایەن خوێندکارێکی خۆی کوژراوە.

خوێندکارێکی تەمەن ١٦ ساڵ لە قوتابخانەیەکی ئامادەیی کاسۆلیکی ڕۆمانی لە شارۆچکەی هاوینەهەواری ژان دو لوز لە باشووری ڕۆژئاوای فەرەنسا مامۆستا ئیسپانیەکەی خۆی بە چەقۆ کوشتووە، قوربانییەکە ژنێکی تەمەن ٥٠ ساڵ بووە.

سەڕچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاند: کە خوێندکارە هێرشبه ڕەكە بەمامۆستایەکی دیکەی گوتووە که گوێی له ده نگێک بووه که فه ڕمانی ئه نجامدانی هێرشەکەی کردووه . ئێستا ئەم خوێندکارە لە لایەن پۆلیسەوە دەستبەسەركراوە.

داواکاری گشتی فەرەنسا ڕایگەیاند: کە ئەم هەرزەکارە پێشوەختە پلانی کوشتنی داناوە.

هەرچۆنێک بێت گریمانەی تیرۆریستی ئەم هێرشە ڕە تکراوەتەوە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top