بە ئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر مەراسیمی پەردەلادان لەسەر تازەترین ئۆتۆمبیلی كارەبایی بەرێوەچوو
بۆ یه‌كه‌مجار له هه‌رێمی كوردستان و به ئاماده‌بوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، ڕێوڕه‌سمی په‌رده‌لادان له‌سه‌ر تازه‌ترین ئۆتۆمبیلی كاره‌بایی به‌ڕێوه چوو.
''به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی حكوومی، په‌رده له‌سه‌ر تازه‌ترین ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی لادرا به‌ناوی ''Hongqi E-HS9''، ئه‌م ڕێوڕه‌سمه‌ش هاوكات له‌گه‌ڵ به فه‌رمی ناساندنی بریكارنامه‌ی ''بێستوون و ساسوكی'' له هه‌ولێر''.
هێمن گه‌ردی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای ئه‌لمه‌جه‌ر و رێكخه‌ری رێوڕه‌سمه‌كه، له گوته‌یه‌كدا خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی له به‌رانبه‌ر هاتنی دوو براندی گه‌وره‌ی جیهانی بۆ هه‌ولێر و گوتی، ژینگه‌پارێزی ئه‌ركی هه‌مووانه، بۆیه كۆمپانیاكه‌مان به ئه‌ركی خۆی زانیوه تازه‌ترین ئۆتۆمبیلی كاره‌بایی نمایش بكات و بیخاته بازاڕه‌كانی كوردستان، ئه‌مه‌یش هه‌نگاوێكه بۆ ئه‌وه‌ی به‌كارهێنانی ئۆتۆمبێلی سووته‌مه‌نی كه‌م ببێته‌وه.
له‌باره‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌وه گوتی، ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی نمایشمان كردووه له جۆری ''Hongqi E-HS9''یه و ئۆتۆمبێلێكی كاره‌باییه، تایبه‌تمه‌ندییه‌كانیشی بریتین له ''باترییه‌كی 90 كیلۆواتی كه ده‌توانێ 355 كیلۆمه‌تر بێ شه‌حنكردنه‌وه بڕوات، خێراییه‌كه‌ی تا 200 كیلۆمه‌تر له سه‌عاتێكدا زیاد ده‌كات و سیستمی فاست چارجی هه‌یه واته شه‌حنی ئۆتۆمبێله‌كه زوو پڕ ده‌بێت، ئۆتۆمبێله‌كه پێنج تۆن و نیوه و SUVیه''.
''هۆنگ كی'' كه به مانای ''ئاڵای سوور'' دێت، كۆمپانیایه‌كی چینییه له‌لایه‌ن FAW Car خاوه‌ندارییه‌تی ده‌كرێت، كۆمپانیاكه له ساڵی 1959 دامه‌زراوه كه تایبه‌ته به ئۆتۆمبێلی ناوازه، ئه‌م كۆمپانیایه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی چینییه‌وه بڕوانامه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی پێ دراوه كه به‌رهه‌مه‌كانی سه‌ركه‌وتوون و له چه‌ندان وڵاتی جیاجیا، به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه لقیان هه‌یه.