سینەم بەدرخان ئەو ئاڵایەی کە ئەمانەت بوو لە لای، ڕادەستی سەرۆک مەسعود بارزانیی کرد

سینەم بەدرخان ئەو ئاڵایەی کە ئەمانەت بوو لە لای، ڕادەستی سەرۆک مەسعود بارزانیی کرد

''دوێنێ 18/2/2023، سینەم بەدرخان ئەو ئاڵایەی کە ئەمانەت بوو لە لای، ڕادەستی سەرۆک مەسعود بارزانیی کرد بۆ ئەوەی لەسەر دەستی جەنابیان لە هەموو دەشت و شاخەکانی کوردستان هەڵبکرێت و بشەکێتەوە.''

هەر لەم بارەیەوە، خاتوو سینەم بەدرخان لە نووسراوێکی خۆیدا ڕایگەیاند: ''ئەمڕۆ دوای ١٠٤ ساڵ لە هەڵکردنی ئەم ئاڵایە لەلایەن باپیرەم (میر ئەمین عەلی بەدرخان و هاوڕێکانییەوە) ئاڵاکەم ڕادەستی برام، ڕێبەری بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان، سەرۆک مەسعود بارزانی کرد، بۆ ئەوەی لە دەشت و چیاکانی کوردستان هەڵیبکات. سوپاسی خوای گەورە دەکەم کە توانیم ئەم ئەمانەتە بگەیەنمە جێ و زۆر سوپاسی برای بەڕێز، جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی دەکەم بۆ پێشوازیی گەرم و میواندارییەکەی و وەرگرتنی ئەم ئەمانەتە پیرۆزە.''

Top