ماڵپەڕێك بۆ هاوكاری كردن لە چێشتلێناندا

ماڵپەڕێك بۆ هاوكاری كردن لە چێشتلێناندا

گەلێك ماڵپەڕ و پرۆگرامی تایبەت هەن بۆ فێربوونی چێشت لێنان، لە تیڤیەكان و لە یوتیۆبیش كەناڵی تایبەت بە چێشت لێنان یەكجار زۆرن. ماڵپەڕی supercook.com لە گشت ئەو ماڵپەڕ و كەناڵە جیاوازە. لەو ماڵپەڕەدا فێری چێشت لێنانت ناكا بەڵكو هاوكارت دەبێت لە چێشت لێنان. بۆ نموونە خۆت لە ماڵەوەی و نازانی چ لێبنێی، سەر لە سەلاجە دەدەی چەند كەلوپەلێكی وەك: پەتاتە، تەماتە، پیواز.... تادی تێدایە، بەڵام نازانی بەو كەلوپەلانە چ لێنێی. لە ماڵپەڕی ناوبراودا ناوی كەلوپەلەكان دەنووسی و دواتر چەندین چێشتت پێ پشینیار دەكات كە بەو مادە خۆراكیانە چێشتێك لێ بنێی.

Top