قوتابخانەی چنارۆک لە سنووری پەروەردەی خەبات کرایەوە

قوتابخانەی چنارۆک لە سنووری پەروەردەی خەبات کرایەوە

ئەمڕۆ پێجشەممە٩-٢-٢٠٢٣ بەڕێز (ئالان حەمەسەعید ساڵح) وەزیری پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان، بەئامادەبوونی بەڕێز (ئومێد خۆشناو) پارێزگاری هەولێر و مامۆستا (لقمان سعید صدیق) بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر و نوێنەری کۆمپانیای شێڤڕۆنی ئەمریکی و و قائیمقامی قەزای خەبات و بەڕێوەبەرى پەروەردەی خەبات و و ژمارەیەك لێپرسراو و پەروەردەكاران، قوتابخانەی (چنارۆک)ی بنەڕەتی تێکەڵاو (۹)پۆلی لەناحیەی دارەشەکران سەربە قەزای خەبات لە هەولێر كردەوە.

له‌ مه‌راسیمی کردنەوەی قوتابخانه‌كه‌دا، وەزیری پەروەردە قوتابخانەکەی بەسەر کردەوە. پاشان وتەیەکی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.
شایەنی باسە ئەم قوتابخانەیە لەسەر بودجەی کۆمپانیای شێڤڕۆنی ئەمریکی و بە هەماهەنگی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دروستکراوە.

قوتابخانەی چنارۆک لە سنووری پەروەردەی خەبات کرایەوە
Top