پۆلیسی نیوزلەندا دەست بەسەرداگرتنی بارێكی گەورەی كۆكاینی ڕایگەیاند

پۆلیسی نیوزلەندا دەست بەسەرداگرتنی بارێكی گەورەی كۆكاینی ڕایگەیاند

 

پۆلیسی نیوزلەندا ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند: پۆلیسی نیوزلەندا دەستی بەسەر پاکێجێکی گەورەی ماددە هۆشبەرەکاندا گرتووە لە ئۆقیانووسی هێمن كە لە وێنەكەدا دیارە سەرئاوکەوتوو،

بارەکە - کە ٨١ باڵەی کۆکاینی تێدایە - کێشی ٣.٢ تۆنە و بەهاكەی نزیکەی ٣١٦ ملیۆن دۆلارە. ئەمە گەورەترین دەستبەسەرداگرتنی ماددە هۆشبەرەکانە لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی نیوزلەندا لە مێژووی ئەو وڵاتەدا.

دەسەڵاتداران پێیان وایە ئەو ماددەیە لە بەشێكی ترانزێت لە زەریای هێمن جیابووەتەوە بۆ ئەوەی بگاتە ئوسترالیا.

پۆلیسی نیوزلەندا دەڵێت: ئەگەر ئەم بارە کۆکاینە بگەیشتبا بە ئوسترالیا، بەس بۆ ئەوەی بۆ ماوەی ساڵێک هەموو بەکارهێنەرانی ئەم وڵاتە بەکاری بهێنن.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

 

 

 

 

Top