ئەگەر ژن مێردەكەی لە ماڵ دەربكات نەفەقەی دەكەوێت؟

ئەگەر ژن مێردەكەی لە ماڵ دەربكات نەفەقەی دەكەوێت؟

 بەپێی ماددە “ 58 “ لە یاسای باری كەسێتی هەموو كەس نەفەقەی لەسەر خۆیەتی، تەنیا ژن نەبێت، كە نەفەقەكەی لەسەر پیاوە، بەڵام ئەگەر ژن خۆی مێردەكەی لەماڵ دەركرد و ڕێگای نەدا بچێتەوە، ئەوا لێرەدا وەك ئیستیسنا لەسەر ئەو ماددەیە، ژنەكە نەفەقەی ناكەوێت و موستەحەقی بەخێوكردن و كێشانی خەرجییەكانی نابێت لە لایەن مێردەكەی! لەبەر ئەوەی كێشانی نەفەقەی ژن لەلایەن پیاو بەرامبەر جێبەجێكردنی واجیبات و ئیلتیزاماتی هاوسەرییە لەلایەن ژنەكەی لە گوێڕایەڵیكردنی مێردەكەی و جێبەجێكردنی واجبە شەرعی و قانونییەكانی سەرشانی، بەپێی گرێبەستی هاوسەریی نێوانیان كە یەكێك لەوانە مانەوەیە لە ماڵی هاوسەری، مەگەر عوزری مەشروع هەبێت، ڕۆشتن لە ماڵی هاوسەر بێ عوزر یان دەركردنی مێردەكەی لە ماڵ، هەمان ئەنجامی هەیە كە گوێڕایەڵ و پابەند نەبوونە، بەمەش مافی كێشانی نەفەقە لەدەست دەدات، پاڵپشت بۆ ئەوە بڕیارێكی دادگای تمییزی فیدراڵی بە ژمارە ١٤٧٩ / ٢٠١٩ هەیە كە تیایدا تەئكید لەوە دەكاتەوە: «دەركردنی پیاو لە ماڵ لەلایەن ژنەوە دەبێتە هۆی لەدەستدانی مافی كێشانی نەفەقە» كە وەك مەبدەئێكی گرنگی تەمییزی پێویستە بیزانن.

Top