گروپێکی ڕەگەزپەرست هێرش دەکەنە سەر خێزانێکی موسڵمان

گروپێکی ڕەگەزپەرست هێرش دەکەنە سەر خێزانێکی موسڵمان

 

خێزانێکی موسڵمان لە شاری مرزبرگ لە ئەڵمانیا لەلایەن گروپێکی ڕەگەزپەرستەوە هێرشیان کرایە سەر.

بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنی "MDR"ی ئەڵمانی، خێزانێکی موسڵمان لە شەقامێکی شاری مرزبرگ لە نزیک شاری هالێ لە ئەڵمانیا لەلایەن گروپێکی 7 کەسییەوە هێرشیان کراوەتە سەر.

بەپێی سەرچاوەکانی پۆلیس، هێرشبەرەکان هاندەری تیپی تۆپی پێی هالێنن، سەرەتا سووکایەتییان بەو خێزانە موسڵمانە کردووە و دواتر دەستدرێژی جەستەیییان کردووەتە سەریان.

لەم ڕووداوەدا گروپی هێرشبەر لە پیاوانی تەمەن ١٩ بۆ ٣٣ ساڵ پێکهاتبوون.

پۆلیس ناسنامەی هێرشبەرەکانی دەستنیشان کردووە و لێکۆڵینەوە لەو ڕووداوە دەستی پێکردووە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top