سامسۆنگ چێشتلێنەرە سەردەمیەکانی لە بازاڕەکانی عێراق ڕاگەیاند

سامسۆنگ چێشتلێنەرە سەردەمیەکانی لە بازاڕەکانی عێراق ڕاگەیاند

سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ یەکەمجار خستنەبازاڕی چێشتلێنەرە سەردەمیەکانی لە عێراق ڕاگەیاند. ئەم ڕاگەیاندنە لەگەڵ خواستی سامسۆنگە بۆ دابینکردنی نوێترین بەرهەمی نوێ و هەمەچەشن بۆ بازاڕی عێراق.
چێشتلێنەرە سەردەمیەکە قەبارەکەی 90 سم و بە توانای 89 لیترە.
سەبارەت بە تایبەتمەندییەکانی چێشتلێنەرەکە، داپۆشەرێکی شوشەیی بەرهەڵست بۆ گەرمی هەیە، و ڕووی پۆڵایەکی ستانلێس بۆ تەمەنێکی درێژتر دابین کراوە، و چاوەکانی لە لایەن کۆمپانیای ئیتاڵی SABAF دروست کراون، کە بە یەکێک لە پێشەنگەکان دادەنرێت لە بواری بەرهەمهێنانی پارچەکانی چێشتلێنەرەکان لە سەرانسەری جیهان. جگە لەوەش چێشتلێنەرەکە هەڵکردنی خۆکاری هەیە بۆ ئەوەی بە ئاسانی لە ڕێگەی دوگمەکەیەوە هەڵبکرێت، هەروەها شاشەیەکی دیجیتاڵی تێدایە کە یارمەتیدەرە بۆ بەڕێوەبردنی کاتی چێشت لێنان بە ئاسانی.
چێشتلێنەرەکە هەستەوەری سەلامەتی لەخۆدەگرێت کە سەرچاوەی غازەکە جیادەکاتەوە کاتێک گەرمی بۆ ناچیت، ئەمەش بۆ سەلامەتی زیاتر لەکاتی بەکارهێنانیدا، هەروەها سەکۆی WOK ی تێدایە بۆ ئەوەی یارمەتی بەکارهێنەر بدات بۆ دروستکردن و هەمەچەشنکردنی ڕێچکەی چێشت لێنان. سەبارەت بە چاوەکانی، سووتێنەرێکی سەرەکی تێدایە کە هێزەکەی 4.5 کیلۆواتە، و هێزی سووتێنەرەکانیش بە کۆی گشتی دەگاتە 11.96 کیلۆوات بۆ چێشت لێنانی خێراتر.
وە لەبارەی چاوەکانی چێشتلێنەرەکە، لە ئاسنی پۆڵاین دروستکراون، بۆ دڵنیابوون لە باشترین دابەشکردنی گەرمی، و بەخشینی تایبەتمەندیەک بە چێشتلێنەرەکە.
و لەبارەی فڕنەکەیەوە، فڕنەکەی دیزاین کراوە بە دەرگای شووشەی دووانی بۆ ڕێگری کردن لە چوونە دەرەوەی گەرمی، ئەمە جگە لەوەی دوو زنجیری ئاسن بۆ جێگیرکردن، کە لە پۆڵا دروستکراون بۆ تەمەنێکی درێژتر. هەروەها فڕنەکە سیستەمێکی تایبەتی سەلامەتی هەیە بۆ چێژوەرگرتن لە چێشت لێنانێکی بەردەوام بەبێ هیچ نیگەرانییەک.
هەروەها پاککردنەوەی فڕنەکە ئاسانە، چونکە ناوەوەی فڕنەکە بە ماددەیەک ڕوپۆش کراوە بۆ هەڵمژینی هەموو جۆرە ڕۆن و چەورییەک، ئەمەش وا دەکات سڕینەوە و پاککردنەوەی ئاسان بێت بەبێ پێویستی بە مادەی کیمیایی. جگە لەوەش فڕنەکە پانکەی تێدایە بۆ دابەشکردنی گەرمی و بۆ ساردکردنەوەش، بەم پێیەی ئەم پانکانە یارمەتیدەرن بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی یەکسان خواردنەکە بکوڵێت و دابەشکردنی گەرمی بە یەکسانی مسۆگەر بکات، هەروەها پەستانی ناو فڕنەکە کەمدەکاتەوە.
کڕیاران لە عێراق دەتوانن زیاتر لەسەر چێشتلێنەرە سەردەمیەکانی سامسۆنگ بزانن و چێژ لە ئەزموونێکی ئاسان و چێژبەخشی بازاڕکردن وەربگرن بە سەردان کردنی پێشانگا و بریکار و خاڵە باوەڕپێکراوەکانی فرۆشتنی سامسۆنگەوە کە لە سەرانسەری عێراقدا هەن.

Top