یەکێک لە خزمەتگوزارییە تەندروستییەکانی حکومەت کە بێبەرامبەر پێشکەشی هاووڵاتییانی دەکات، فریاکەوتنی خێرایە.

یەکێک لە خزمەتگوزارییە تەندروستییەکانی حکومەت کە بێبەرامبەر پێشکەشی هاووڵاتییانی دەکات، فریاکەوتنی خێرایە.

وەزارەتی تەندروستی، هانی هاووڵاتییان دەدات لەکاتی ڕوودانی ڕووداوی نەخوازراو، پەیوەندیی بە هێڵی گەرمی ١٢٢ـی فریاکەوتنی خێرا بکەن… ئەم سەنتەرە ڕۆژانە ٢٤ کاتژمێر خزمەتگوزاریی تەندروستی و چارەسەری فریاگوزاری سەرەتایی پێشکەشی هاووڵاتییان دەکات.

ڕێزان ئەنوەر، بەڕێوەبەری بەشی کردە پزیشکییەکان'' ئەو سەنتەرە لە خزمەتی هاووڵاتیاندایە بۆ پێشکەش کردنی چارەسەری فریاگوزاری سەرەتایی لە کاتی هەبوونی هەر روداوێکی نەخوازراو، تیمەکانی ئێمە لە خزمەت هاووڵاتیاندا دەبن بەشێوەیەکی خۆرایی، کاتێک کە پەیوەندی دەکرێت بە ژماەی ١٢٢ بەشێوەی خۆڕایی پەیوەندی دەکات، تیمەکانی ئێمە کە لە ژووری کۆنترۆڵن دوای ئەوەی کە وەلامی پەیوەندییەکە دەدەنەوە تیمی فریا گوزاری دەردەچێت، بۆ ئەو شوێنەی کە بۆی دیاری دەکرێت."

تەنیا لە ساڵی ٢٠٢٢، سەنتەری فریاکەوتنی خێرای هەولێر، چوار هەزار و ٥٠٠ حاڵەتی فریاکەوتنی تۆمار کردووە و گیانی سەدان هاووڵاتیشی لە مردن رزگار کردووە.

ڕزگار عەبدولرەزاق، بەرێوەبەری سەنتەری هەولێر'' ئەو ڕووداوانەی ڕوودەدەن زیاتر هاتوچۆ و بەربوونەوە یان ئاگركەوتنەوەن، یان بەربوونەوەن، یان نەخۆشی فشاری خوێن و شەكرە یان پەركەمیش لە ناو بازاڕ و شوێنە گشتییەكان هەن كە فریایان دەكەوین، بۆیە لەم دۆخانەدا تیمەكانی ئێمە ئاگادار دەكرێنەوە و دەگەنە شوێنی ڕووداو، هیوادارین هاووڵاتیانی خۆشەویست لە کاتی هەر رووداوێک پەیوەندی بە تیمەکانی ١٢٢ بکەن بۆ ئەوەی تیمەکان بگەنە شوێنی رووداوەکە، بۆ ئەوەی بتوانن باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت کە رەنگە کەسێکی ئاسایی شارەزایی لە فریاکەوتنی سەرەتایی نەبوو رەنگە لەباتی هاوکاری زیانی پێ بگەیێنێت.
لەچوارچێوەی دابینکردنی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان، کابینەی نۆیەم زۆرترین خزمەتگوزاریی تەندروستی پێشکەش بە هاووڵاتییان کردووە و لە هەوڵەکانیشی بۆ پێشخستنی ئەم کەرتە، بەردەوام دەبێت.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری

Top