بەهۆی وەرگەڕانی پاسێک لە وڵاتی پیرۆ ٢٥ کەس گیانیان لەدەستدا

بەهۆی وەرگەڕانی پاسێک لە وڵاتی پیرۆ ٢٥ کەس گیانیان لەدەستدا

 

 

لە دوای وەرگەڕانی پاسێک لە ویلایەتی تالارا لە پیرۆ، ٢٥ کەس گیانیان لەدەستدا و ٣٥ کەسی دیکەش برینداربوون.

بەگوێرەی میدیاکانی پیرۆ، ئەو پاسەی كە لە ویلایەتی تالارا بەڕێکەوتبوو، لە ناوچەی لۆس ئۆرگانۆس لە بەرزاییەكان وەرگەڕاوە.

لە کاتێکدا بریندارەکان لە نەخۆشخانەکانی هەرێم چارەسەر کراون، ئۆپەراسیۆنی گەڕان و فریاگوزاری بەردەوامە.

هەروەها بەپێی میدیاکانی پیرۆ، سەرنشینانی پاسە ئاماژەپێکراوەکە کارمەندی کۆمپانیایەکی تایبەت بوون.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top