شێوازەكانی شیككردنی چاكێتی درێژ

شێوازەكانی شیككردنی چاكێتی درێژ

لەگەڵ وەرزی سەرمادا، پێویستە جلەكانمان پۆشتەتر بن، بە جۆرێك جوانیبەخش و سەرنجڕاكێش و هەروەها گەرموگوڕ بن بۆ بەرەنگابوونەوەی سەرما، بەتایبەت ئەوانەی دەوامی بەیانیان هەیە و دەچنە زانكۆ یان دەوامی فەرمییان هەیە، كە سەر لە بەیانی كەشێكی ساردی هەیە، زیانی تەندرووستی و جەستە دەگەیەنێت، بۆیە جگە لە جلی ئاسایی و ڕۆژانەی خۆت، جلێكی دیكەشت پێویستە تاوەكو دەگەیتە شوێنەكەت، ئەو كات بە جلی ئاساییەوە دەبیت، بۆ ئەو حاڵەتە چاكترین نموونە چاكێتی درێژی تا سەر ئەژنۆ و ڕانە، جلێكی فەرمی و پڕ كەسایەتییە، بۆ شوێنی گرنگ و كۆبوونەوە و دەرچوونیش شیكە، بۆ ئەوانەش حەز بە جلی درێژ و یەكپارچە و هاوڕەنگ دەكەن مۆدێكی نایابە، بەتایبەت كاتێك لەگەڵ قەمیس یان بلووزی ئەستوور دەپۆشرێت، ئەو شێوازە ناسك و سەرنجڕاكێشەی لە چاكێتدا هەیە، لە جلی دیكەدا بەدی ناكەیت، چەندین ڕێگەی هەڵبژاردن و لەبەر كردنی چاكێت، هەن لەوانە: چاكێتی درێژ تاوەكو سەر ئەژنۆ و لە تاك ڕەنگێك، بەتایبەت ڕەنگە تۆخەكانی وەك، قاوەیی، زەردی كاڵ، ڕەنگی هەنگوینی، ڕەنگی زێڕی، كە لەگەڵ تەنوورە شیك دەكرێت، ئەگەر تەنوورەكەش لە پێست درووست كرابێت، جوانتر دەردەكەوێت، هەروەها مۆدێكی دیكە چاكێتی لە ڕەنگی سوور لەگەڵ جینزی كراوە و پێڵاوی وەرزشی، ئەوانەی حەز ناكەن جەستەیان دەربكەوێت، چاكێتی درێژی تا سەر پاژنە، مۆدێكی پڕ كەسایەتی هەیە و لەگەڵ بلووزی درێژ سەرنجڕاكێش و شیك دەبێت، ئەگەر لە ڕەنگی ڕەش بێت جیاوازتر دەردەكەوێت.

Top