یاریی تۆپی ڕەنگ

یاریی تۆپی ڕەنگ

پەینت بۆڵ لە كوردستان یەكێكە لە یارییە بە جۆشەكانی بواری كاتبەسەربردن و سەربازی، بۆ ئەوانەی پلیان ڕاستە یان حەز بە شەڕی سەربازی دەكەن، دەتوانن لەم یارییەدا بەهرەكانیان نمایش بكەن و كاتێكی خۆشیش لەگەڵ دۆستان و هاوڕێیانیان بەسەر ببەن، ئەو یارییە جیهانییە و لە زۆربەی شارە دیارەكانی جیهان هەن، لە كوردستانیش ماوەیەكە بە شێوەیەكی مەیدانی كراوەتەوە، لەم یارییەدا دوو تیمی ڕكابەر بەرامبەر یەكتر بە خۆشاردنەوە و فێڵی سەربازی لە نێو گۆڕەپانی یارییەكەدا خۆیان حەشاردەدەن و لە دەرفەتێكدا بە چەكەكانیان كە تۆپەڵە ڕنگ دەتەقێنێت و زیانیشی نییە،تەقە لە یەكتری دەكەن، كاتێك كەسێكی نیشانە ڕاست تەقەی تۆپە ڕەنگینەكان دەهاوێژێت و بەر بەرامبەرەكەی دەكەوێت، لە كۆتاییدا ئەنجامەكان دیاری دەكرێت بەوەی چەند تۆپی ڕەنگ بەر جل و سەر و كەلەیان كەوتووە و براوەكەش دیاری دەكرێت، یارییەكە بۆ كەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت بە خۆڕاییە، بۆ كەسی ئاسایی (40) شووت بە 10 هەزارە 100 شووت بە 2000 هەزارە و 130 شووتیش بە 25 هەزارە، گوڵەكانی بە ڕەنگی ئاوە و دۆستی ژینگەیە، كە دەڕوات و نامێنێت كاتێك لەسەر جلك یان بەر زەوی دەكەوێت، یاریزانەكانیش درع و ماسك و جل لەبەر دەكات، هەر تیمێك لە 2 تا 10 كەس پێك دێت، یارییەكی جیهانییە لە كوردستان لە زۆر شوێن هەیە لەوانە: شەقامی غەزالی و لە ناو بازاڕی شەقڵاوە و لە خەلیفان و لە شاری یاریی چاڤیلاند لە سلێمانی هەیە و لە زۆربەی یاری و فەنەكانی جیهان بە شێوەیەكی ستاندارد ئەو یارییە دەكرێت.

 

Top