كۆماری كوردستان له مه‌هاباد 77ساڵ پێش ئێستا هه‌نگاوێكی مه‌زن بوو بۆ سه‌ربه‌خۆیی و به ده‌وڵه‌تبوون

ئه‌مڕۆ 22ـی كانوونی دووه‌م، 77 ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنی كۆماری كوردستان له مه‌هابدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، كه له رێكه‌وتی 2ی رێبه‌ندان( 22 كانونی دووه‌می ساڵی 1946) یه‌كه‌م كۆماری كوردستان به به‌شداری نوێنه‌رانی پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان، له‌سه‌ر ده‌ستی قازی محه‌مه‌د له مه‌یدانی چوارچرای مه‌هاباد به هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان راگه‌یه‌نرا و قازی بووه سه‌رۆك كۆمار. دوای راگه‌یاندنی كۆماری كوردستان كابینه‌ی حكومه‌ت راگه‌یه‌نراو رایكردنی كاروباری وڵات به‌شێوه‌ی فه‌رمی ده‌ستیپێكرد و هێزی پێشمه‌رگه به‌فه‌رمی دامه‌زرێنرا، ئه‌ویش به جلوبه‌رگی سه‌ربازی تایبه‌ته‌وه. قازی محه‌مه‌د سه‌رۆك كۆماری كوردستان كوڕی قازی عه‌لی و كوڕه‌زای میرزا قاسمی قازی یه، له ساڵی 1900ی زایینی له بانه‌مه‌ڕ له شاری مه‌هاباد، له‌دایكبووه. له دوای كۆچی دوایی باوكی، قازی محه‌مه‌د بووه‌ته قازی شاری مه‌هاباد، دواتر له ساڵی 1941 ده‌بێته به‌رپرسی ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگ و ئه‌وقافی شاری مه‌هاباد و هه‌ر له ماوه‌ی به‌رپرسایه‌تییدا یه‌كه‌م قوتابخانه بۆ كچان داده‌مه‌زرێنێت. قازی محه‌مه‌د وه‌ك له وه‌سیه‌ته‌كه‌یدا هاتووه برایه‌تی و یه‌كگرتویی كوردی به گرنگترین هۆی سه‌ركه‌وتن داناوه. له‌و ماوه‌یه‌دا كه قازی محه‌مه‌د سه‌رۆك كۆماری كوردستان بوو، چه‌ندین جار گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران ئه‌نجامدا بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان، به‌ڵام گفتوگۆكان نه‌گه‌یشتن به‌ئه‌نجام و دواجار حكومه‌تی ئه‌وكاته‌ی ئێران له ساڵی 1946 هێرشی ده‌ستپێكرد بۆ رووخاندنی هه‌ریه‌كه له كۆماری ئازه‌ربایجان و كۆماری كوردستان. هێزه‌كانی حكومه‌ت پاش شه‌ڕێكی كورت گه‌یشتنه شاری ته‌ورێز و كۆنتڕۆڵیان كرد، پاش هه‌ڵهاتنی سه‌ركرده‌كانی كۆماری ئازه‌ربایجان بۆ سۆڤیه‌ت و ئه‌و كۆماره روخێنرا. دواتر ئه‌و هێزانه به‌ره‌و ناوچه كوردییه‌كان كشان و ئامانجی سه‌ره‌كییان شاری مه‌هاباد بوو. قازی محه‌مه‌د ئه‌وكات فه‌رمانیدا خۆیان له‌شه‌ڕ بپارێزن به‌و پێیه‌ی كه نه‌هامه‌تی گه‌وره‌ی پێوه‌یه، به‌ڵام هێزه‌كانی رژێمی شا به‌رده‌وام بوون له‌شه‌ڕ. به‌هاتنی ئه‌و هێزانه، بۆ ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵای كۆماری كوردستان له رێكه‌وتی 26ی سه‌رماوه‌زی 1325ی هه‌تاوی، كۆتایی به ته‌مه‌نی كۆماری كوردستان هات و پاش چه‌ند رۆژ له كۆبوونه‌وه‌ی رێبه‌رانی حیزبی دیموكرات و كۆماری كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رتیپ هومایوونی له شاره‌داریی شاری مه‌هاباد 28 كه‌س ــ له‌سه‌رووی هه‌موویانه‌وه ــ پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د ده‌ستگیركران. دادگایی كردنی پێشه‌وا قازی و هاوڕێیانی له به‌فرانباری 1325ی هه‌تاوی (1947) به‌شێوه‌ی نهێنی ده‌ستی پێكرد. پێشه‌وا قازی له دادگا به وره‌ی به‌رزه‌وه به‌رگریی له خۆی و كۆماری كوردستان و هه‌روه‌ها مافی نه‌ته‌وایه‌تیی گه‌له‌كه‌ی كرد، ده‌سه‌ڵاتداران هه‌وڵی زۆریان دا كه قازی محه‌مه‌د بێننه سه‌ر ئه‌و بـڕوایه كه په‌شیمانی خۆی رابگه‌یه‌نێت. به‌ڵام پێشه‌وا ئه‌و داوایانه‌ی ره‌تكرده‌وه و په‌تی سێداره‌ی هه‌ڵبژارد. دواتر پێشه‌وا قازی و هاوڕێیانی سزای سێداره‌یان بۆ ده‌ركراو به‌ره‌به‌یانی 31/3/1947، له مه‌یدانی چوارچرای مه‌هاباد، ئه‌و شوێنه‌ی كه كۆماری تێدا راگه‌یه‌ندرابوو، له سێداره‌دران. قازی محه‌مه‌د به‌حه‌وت هه‌نگاو رێگه‌ی به‌ره‌و په‌تی سێداره بڕی، داوایكرد له‌كاتی له سێداره‌دانیدا چاوی نه‌به‌ستن، تا به سه‌ربه‌رزی و چاوكراوه‌ییه‌وه له نیشتیمان بڕوانێت.