ئیستۆنیا بڕی ١١٣ ملیۆن یۆرۆ وەک هاوکاری سەربازی پێشکەش بە ئۆکرانیا دەکات

ئیستۆنیا بڕی ١١٣ ملیۆن یۆرۆ وەک هاوکاری سەربازی پێشکەش بە ئۆکرانیا دەکات

 

ئیستۆنیا دەیهەوێت گەورەترین یارمەتی چەکی قورسی خۆی بە بڕی 113 ملیۆن یۆرۆ بۆ ئۆکرانیا بنێرێت.

حکومەتی ئیستۆنیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: کە بە بڕی ١١٣ ملیۆن یۆرۆ تەقەمەنیی دژە تانک و چەند چەکێکی قورس ڕەوانەی ئۆکرانیا دەکات.

کایا کالاس، سەرۆکوەزیرانی ئیستۆنیا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی: "ئەمە وا دەکات کۆی هاوکارییە سەربازییەکانمان بۆ ئۆکرانیا لە 1%ی بەرهەمی ناوخۆییمان زیاتر بێت".

کالاس بە وتنی ئەوەی کە ئەوان خوازیاری کۆتایی هاتنی شەڕن، ڕوونی کردەوە: ڕووسیا ئاماژەی ڕوون دەدات کە دەیانەوێت شەڕەکە بەردەوام بێت. سەرەڕای زیانەکانی هێزی مرۆیی و تەکنەلۆژیا، دەیەوێت درێژە بەم شەڕە بدات. بۆیە هەموو کۆمەڵگەی ترانس ئەتلانتیک گەرەنتی سەرکەوتنی ئۆکرانیا دەکەن.

ئێمە پێویستە كاری زیاتر بکەین و هاوکاری سەربازی بە پێوەرێکی گەورەتر و خێراتر پێشکەش بە کیێڤ بکەین. با چاوێک لە کۆگاکەمان بکەین و با پیشەسازییەکەمان زیاتر و خێراتر بەرهەم بهێنین.

کالاس جەختی لەوە کردەوە کە دەستدرێژی ڕووسیا باجی قورسی بۆ هەمووان هەیە، گوتی: ئێمە ئەم باجە بە یۆرۆ دەدەین، بەڵام ئۆکرانیا ئەم باجە بە ژیانی مرۆڤ دەدات.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top