كوژرانی دەیان ئەندامی ئەلشەباب لە سۆماڵ

كوژرانی دەیان ئەندامی ئەلشەباب لە سۆماڵ

 

لە میانەی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای سۆماڵ لە باشووری ئەم وڵاتە، ٤٩ ئەندامی گروپی تیرۆریستی ئەلشەباب کوژران.

هێزەکانی حکومەتی سۆماڵ بە پاڵپشتی هێزە نێودەوڵەتییەکان ئۆپەراسیۆنی سەربازییان لە دژی گروپی تیرۆریستی ئەلشەباب لە ناوچەی "شەبیل ئەلوەسەتی" لە باشووری ئەو وڵاتە ئەنجامدا.

بە پێی ڕاپۆرتی تەلەفزیۆنی سۆماڵ، لەم ئۆپەراسیۆنەدا ٤٩ ئەندامی ئەلشەباب کوژراون و چەندین ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراوی ئەم گروپە تیرۆریستیەش تەقێنراونەتەوە.

ئه مه له کاتێکدایه که له ماوه ی چه ند مانگی ڕابردوودا هێزه کانی سۆماڵ توانیان ده یان شار و شارۆچکه و گوند له ژێر داگیرکاری گروپی تیرۆریستی ئه لشعب ئازاد و کۆنترۆڵ بکه ن.

پێویستە بگوترێ گروپی تیرۆریستی ئەلشەباب کە بەشێک لە گوند و شارۆچکەکانی باشووری سۆماڵی کۆنترۆڵ کردووە، چەندین جار هێزە ئەمنییەکان و خەڵکی سڤیل لە مۆگادیشۆ و شارە گەورەکان بە بۆردومان دەکاتە ئامانج.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top