گروپی تیرۆریستان لە بورکینا فاسۆ ٥٠ ژنیان ڕفاند

گروپی تیرۆریستان لە بورکینا فاسۆ ٥٠ ژنیان ڕفاند

 

 

گروپی تیرۆریستان لە باشووری بورکینافاسۆ بەلانی کەم ٥٠ ژنیان ڕفاندووە.

بەگوێرەی میدیا ناوخۆییەکانی بورکینافاسۆ، تیرۆریستان لە نێوان ١٢ بۆ ١٣ی کانوونی دووەم بەلانی کەم ٥٠ ئافرەتان لە ناوچەی ئاربیندای ئەو وڵاتە ڕفاندووە.

ئەم ئافرەتانە لە کاتی چوونە ناو دارستان بۆ کۆکردنەوەی میوە لەلایەن تیرۆریستانەوە ڕفێندراون.

پێنج لەو ژنانەی كە توانیویانە لە دەستی تیرۆریستان هەڵبێن، ئەم ڕووداوەیان ڕاگەیاندووە.

ئۆپەراسیۆنی گەڕان بۆ ڕزگارکردنی ئەو ژنانە لە چنگی تیرۆریستان دەستی پێکردووە.

گروپە تیرۆریستییەکانی سەر بە قاعیدە و داعش لە مالی دراوسێی بورکینافاسۆ لە ساڵی ٢٠١٥ەوە بەردەوام هێرشەکانیان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی بورکینافاسۆ ئەنجام دەدەن.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top