لە خۆپیشاندانەکانی دژ بە حکومەت لە وڵاتی پیرۆ چەند کەسێک کوژران

لە خۆپیشاندانەکانی دژ بە حکومەت لە وڵاتی پیرۆ چەند کەسێک کوژران

 

 

 

پیرۆ دیسان بوو بە گۆڕەپانی ناڕەزایەتی بەرفراوان لە دژی ئەدای حکومەتی وڵاتەکە و ئەمجارە چەند کەسێک کوژران.

دوای ئەوەی خۆپیشاندانەکان بۆ داواکردنی هەڵبژاردنی پێشوەختە و ئازادکردنی پێدرۆ کاستیلۆی سەرۆکی پێشووی زیندانیکراو دەستیپێکرد، وەزارەتی تەندروستی وڵاتی پیرۆ ڕایگەیاند، كە بەهۆی پێکدادانەکانی شاری جولیاکای باشووری وڵاتی پیرۆ بەلانیکەم 12 کەس کوژراون، بەڵام لە سەرەتای دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکانەوە تا ئێستا ٣٤ کەس لە تێکهەڵچوونە جۆراوجۆرەکاندا کوژراون.  

جگە لە هەڵبژاردنی پێشوەختە و ئازادکردنی کاستیلۆ، خۆپیشاندەران داوای دەستلەکارکێشانەوەی دینا بولوارتی سەرۆکی نوێ و داخستنی کۆنگرێس و گۆڕینی دەستوور دەکەن.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top