ئەنگوستیلەیەك و هەموو شتێك

ئەنگوستیلەیەك و هەموو شتێك

 لە جیهانی دیجیتالی نوێدا هەر رۆژە داهێنانێكی نوێ دەبینین، داهێنانی وا كە بە زەین و خەیاڵیشمدا نەدەهات. بۆ نموونە ئەنگوستیلەی جۆری R1  Acgam كە خۆی گەیم پەدێكی بچووكە.

گەیم پەدی ناوبراو وەك ئەڵقەیەك لە پەنجە دەكرێت و هەموو ئەركێكی پێ ئەنجام دەدرێ، دەبێتە ماوسێكی تەواو بۆ كۆمپیوتەر و تەبلێت و مۆبایل. بەهۆی سیستەمی بلوتوس 4ەوە لەگەڵ ئامێرەكان پەیوەند دەدرێ، راستەوخۆ هەردوو سیستەمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس دەناسێت. مەودای كاركردنی 10 مەترە.  گەیم پەدەكە دەبێتە كۆنترۆڵی كامێرای دیجیتالی و دەكرێت لە دوورەوە وێنەی پێبگری، هەروەها دەكرێت لەگەڵ شاشەی كتێبخوێندنەوەی دیجیتالی پەیوەند بدرێ و بەكارهێنەر لە دوورەوە لاپەڕەی كتێبە دیجیتالییەكان هەڵبداتەوە. هەروەها لەگەڵ سپیكەرە بلوتوسیەكان  پەیوەند دەدرێ و دەكرێت كۆنترۆڵی مۆسیقای پێبكرێت. نەتەنیا ئەو ئامێرانەی ئاماژەمان پێدان بەڵكو دەكرێت لەگەڵ هەر شتێك كە سیتسەمی بلوتوس هەیە پەیوەند بدرێت و بۆ نموونە چاویكە زیركەكان و هێدسێتەكان. لەگەڵ ئامێری گەیمەكانی وەك پلەی ستەیشن و هاوشێوەكانی پەیوەند دەدرێ و دەكرێت لە مەودای دە مەتر دوور لە شاشە یاری پێبكەی و دوگمەی تایبەتی بە گشت یارییەكی تێدایە.

Top