ســه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان سه‌ردانی ده‌زگای گوڵان ده‌كات
ئه‌مڕۆ 9ی كانوونی دووه‌می 2023 به‌ڕێز دكتۆر عه‌بدوڵڵا وه‌یسی سه‌رۆكی یه‌كتێیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان به یاوه‌ریی دكتۆر عه‌بدوڵڵا شێركاوه‌یی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی ته‌نفیزیی یه‌كێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان سه‌ردانی ده‌زگای گوڵانیان كرد و له‌لایه‌ن فه‌رهاد محه‌مه‌د سه‌رۆكی ده‌زگای گوڵان و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی نووسه‌ران و به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕی به‌گه‌رمی پێشوازیان لێكرا.
له‌م دیداره‌دا به‌ڕێز دكتۆر عه‌بدوڵڵا وه‌یسی سه‌رۆكی یه‌كێتیی زانایانی ئیسلامیی كوردستان ستایشی ده‌زگای گوڵانی كرد كه بۆته مینبه‌رێك بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی بیروبۆچوونی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی مه‌لا و زانایانی ئیسلامی، هه‌روه‌ها بایه‌خێكی زۆر باشیش به پێكه‌وه ژیانی ته‌واوی نه‌ته‌وه و ئایینه جیاوازه‌كانی كوردستان ده‌دات، له‌درێژه‌ی په‌یڤه‌كانیدا سه‌رۆكی یه‌كێتیی زانایانی ئیسلامیی كوردستان زۆر ڕاشكاوانه جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ئایین و نیشتمانپه‌روه‌ری له‌یه‌كتری جیاناكرێنه‌وه و ده‌بێت بۆ ئه‌م ئه‌ركه نیشتمانییه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زیاتر بایه‌خ به په‌روه‌رده‌كردنی زانایانی ئیسلامی بدات.
له به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌م دیداره‌دا سه‌رۆكی ده‌زگای گوڵان وێرای پیشاندانی ستایشی خۆی بۆ ئه‌و پاڵپشتی و پشتگیرییه‌ی یه‌كێتیی زانایانی ئیسلامیی كوردستان بۆ ده‌زگای گوڵان له هه‌ماندا ئاماده‌باشیی ده‌زگای گوڵانیشی پیشاندا كه له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كان مینه‌رێكی كراوه بێت بۆ گه‌یاندنی په‌یامی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی زانایانی ئیسلامی له كوردستاندا.