ژمارەی قوربانیانی تەقینەوەی خۆکوژی لە سۆماڵ بۆ ٣٥ کەس زیادی کرد

ژمارەی قوربانیانی تەقینەوەی خۆکوژی لە سۆماڵ بۆ ٣٥ کەس زیادی کرد

 

 

 

ژمارەی قوربانیانی تەقینەوە خۆکوژەکەی دوێنێ لە ناوچەی هیران لە سۆماڵ بۆ ٣٥ کەس بەرزبووەوە.

عەبدولعەزیز ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی ناوچەی هیران لە سۆماڵ لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاند، ژمارەی قوربانیانی تەقینەوە خۆکوژیەکەی دوێنێی ئەم ناوچەیە بۆ 35 کەس بەرزبووەتەوە.

ئەحمەد ڕایگەیاند: کە ئەم هێرشە تیرۆریستییە لە شاری ماهاس لە ٣٠٠ کیلۆمەتر لە باکووری شاری مۆگادیشۆی پایتەختی سۆماڵ ڕووی داوە و کوژرانی چەند سەربازێکی لە ئەنجامی تەقینەوەیەی خۆکوژی ڕاگەیاندووە.

هەروەها لە لایەکی دیکەوە، مۆمەن محەمەد حەلانە، سەرۆکی شارەوانی مەهاس، ڕایگەیاندووە، کە نۆ لە قوربانییەکان ئەندامی یەک بنەماڵەن.

بە وتەی ناوبراو، لە هێرشە تیرۆریستییەکەی ڕۆژی چوارشەممەدا ٧٢ کەس بریندار بوون و بۆ نەخۆشخانە گواستراونەتەوە.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە گروپی تیرۆریستی ئەلشەباب بەرپرسیارێتی ئەم تەقینەوەیەی لە ئەستۆ گرتووە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top